ئەی خوایە

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  711 مشاهده
ئەی خوایە خۆت ئەزانی کە کردەوەی چاکم نییە
بۆیە وا من قەت لە تانەی ناکەسان باکم نییە
زۆر گوناهبارم بەجۆرێک نایەتە حەد و حیساب
سەیری تۆمار ئەکەم یەک لاپەڕەی پاکم نییە
هەرچی تۆ فەرمووتە بیکە من ئەبەد نەمکردووە
دیارە عەبدێکی خراپم هۆش و ئیدراکم نییە
هەر بە وێنەی جانەوەر ڕێگای ژیانم گرتووە
غەیری مەیلی بەزم و بادە عەیش و خۆراکم نییە
دائیما مەست و دەبەنگ و پەست و سست و کەم دەسم
گەرچی وەک هەندە کەسانێک کاری تریاکم نییە
وا لەڕێ دەرچووم کە ئاسۆی ڕەحمەتم لێ ون بووە
بیر و هۆشی گۆڕ و مەرگ و ئەلحەد و خاکم نییە
خوایە بمبەخشە بە ڕەحمی خۆت ئەوسا بشمرم
خۆشە چونکە من ئومێدی ژینی ڕووناکم نییە