ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
1674 مشاهده
ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە
نەیشەکەر قەددە، بەڵا بەندی هەیە، قەندی نییە
عادەتێکی هەیە هەرگیز لە کەسێ ناپرسێ
زاڵمێکی وەیە قەت خەوفی خوداوەندی نییە
دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ
دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
دولبەرێکم هەیە مەشهوورە بە بێمانەندی
بێشک و شوبهە، خودا شاهیدە، مانەندی نییە
ئەهلی دنیایی لەبەر حیرس و تەمەع هوشیارن
بە خوسووسی بگەڕێی مەست و خیردەمەندی نییە
خانەقاش هەروەکوو مەیخانە، کە هەر ئاوا بێ
مەجلیسێکی هەیە، ئەمما گەپ و گۆبەندی نییە
واقیعەن خانەقە خۆش زەمزەمەیێکی تێدا
یە، بەڵا قەندی هەیە، گەندی هەیە، ڕەندی نییە
مەدرەسە، مەحبەسەیە، مەبحەسەیی وەسوەسەیە
کەسی تێدا هەیە، ئەمما خۆش و خورسەندی نییە
تالیبی ڕاهی حیجازاعلامم، لە موخالیف هەڵدەن
بێ نەوا قەلبی حەزینم قووەتی بەندی نییە
شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی نالیتخلص چ ڕەقە، قەت غەمی فرزەندی نییە!