دەس ناکەوێ

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  756 مشاهده
دەرد و غەمم زۆرە وەلی چارە و دەوا دەست ناکەوێ
هەور و تەم زۆرە کە پێی لاچێ هەوا دەست ناکەوێ
دڵشکاوانی دەستی دڵداری زۆرن بێ شومار
بێ نەوا جەم بوونەوە بۆ نەینەوا دەسناکەوێ
ڕووت و قوت و لات و لوتن دێنە مەیدانی ژیان
بۆ ئەمانە قۆندەرە و سەڵتە و کەوا دەست ناکەوێ
نالەبار و ناحەزان خۆیان ئەدەن بۆ شەڕ حەشار
داخە بۆ دڵیان هەلێکی ناڕەوا دەست ناکەوێ
هەر کەسێک هات و چرای بەختی شکا تاریک ئەژی
شەوق و ڕووناکی لە غەمخانە ئەوا دەس ناکەوێ