بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  981 مشاهده
بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە
نە کەسێ مونتەفیعی یەک بەری یا سێبەرییە
چیت لە کاکۆڵی سەر و موویی میانی داوە؟
هەموو هەر هەمم و پەرێشانی و دەردی سەرییە
بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومی بۆ خەڵق
چ دەکێشی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە
موتمەئین خاتر و ئەیمەن مەبە هەرگیز لە شەڕی
نەفسی ئەممارە، کە ئەم مارە لەگەڵ تۆ شەڕییە
لۆمەیی نالیتخلصی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا!
ئەمە موددێکە زەدەی لەتمەیی دەستی پەرییە