سوپای غەم دەورەیان دام دەس بە مەترەق

ستایشی شێخ ستار
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  2421 مشاهده
سوپای غەم دەورەیان دام دەس بە مەترەق
لە پاش تەشریفی تۆ دایانمە بەر شەق
تعالىٰ اللهعربی لە جەللادی فیراقت
دەڕێژێ بێ موحابا خوێنی ناحەق
مەپرسە بۆ لە هیجرانت نەمردم
کە من سەگ مەرگم و گیان سەخت و دڵ ڕەق
کە زینیان خستە سەر پەشت ماینە ڕەش کوێت
گەڕا چاوم لە تاوان زەرد و ئەبڵەق
لە شەوقی تۆ وەکوو مەنسووری حەللاجاعلام
خرووسی تەبعی من ئەیگوت: أنا الحقعربی
لە بەزمی خەسرەواندا یەک زەمانێ
مورەخخەس بووم وەکوو دەستووری موتڵەق
ئەمێستاش تاقەتم تاقە و پەرێشان
خرووسم ئەخرەسە و حاڵم موفەششەق
لە بەر هەیوانی مزگەوت ئێستە بێ تۆ
وەها دێم و دەچم وەک حاجی لەقلەق
ئیلاهی عومر و جاهت بەرقەرار بێ
عەدووت سەرنگوون بێ و خۆت مووەففەق
سمێڵی شێخ ستاراعلام حَبلُ المَتينعربیە
کەلامی شێخ ڕەزاتخلص وەحیی موسەددەق