سوپای غەم دەورەیان دام دەس بە مەترەق
ستایشی شێخ ستار
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
2543 بینین
سوپای غەم دەورەیان دام دەس بە مەترەق
لە پاش تەشریفی تۆ دایانمە بەر شەق
تعالىٰ اللهعەرەبی لە جەللادی فیراقت
دەڕێژێ بێ موحابا خوێنی ناحەق
مەپرسە بۆ لە هیجرانت نەمردم
کە من سەگ مەرگم و گیان سەخت و دڵ ڕەق
کە زینیان خستە سەر پەشت ماینە ڕەش کوێت
گەڕا چاوم لە تاوان زەرد و ئەبڵەق
لە شەوقی تۆ وەکوو مەنسووری حەللاجناوی تایبەت
خرووسی تەبعی من ئەیگوت: أنا الحقعەرەبی
لە بەزمی خەسرەواندا یەک زەمانێ
مورەخخەس بووم وەکوو دەستووری موتڵەق
ئەمێستاش تاقەتم تاقە و پەرێشان
خرووسم ئەخرەسە و حاڵم موفەششەق
لە بەر هەیوانی مزگەوت ئێستە بێ تۆ
وەها دێم و دەچم وەک حاجی لەقلەق
ئیلاهی عومر و جاهت بەرقەرار بێ
عەدووت سەرنگوون بێ و خۆت مووەففەق
سمێڵی شێخ ستارناوی تایبەت حَبلُ المَتينعەرەبیە
کەلامی شێخ ڕەزاناسناوی ئەدەبی وەحیی موسەددەق