لە چاوم دەم بەدەم دێ جۆ بە جۆ فرمێسکی خوێنینم

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی کوردی
از کتاب:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
اثر:
شکری فضلی (1882-1926)
 2 دقیقه  1549 مشاهده
لە چاوم دەم بەدەم دێ، جۆ بە جۆ فرمێسکی خوێنینم
برینداری خەدەنگی عەشقم و مومکین نییە ژینم
لە من ئێستاکە بێزارە بە کوللی جانی شیرینم
«ڕەفیقی کونجی میحنەت عاجزن هەر شەو لە ناڵینم
گورێزانن لەبەر لێشاوی مەوجی ئەشکی خوێنینم»
بە ناری فیرقەتی تۆ جیسم و جان و دڵ کە وا سووتا
وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە، فیدات بم، ئەی مەلەک سیما
بە یادی پەرچەم و خاڵی سیاهـ و ڕوومەتت ئێستا
«ئەگەرچی ڕۆژ و شەو مەشغووڵی نەغمەی موتریبم ئەمما
لە غەم خاڵی نییە ساتێ دڵەی مەحزوون و غەمگینم»
کە ئەووەڵ من ئەسیرت بووم، بە تەحقیق ئەی سەنەم زانیم
بە هیجران دەمکوژی ئاخر نییە ڕەحمت بە شەیداییم
لە سینەمدا ئەوا کەوتۆتە خوێن، زامی دڵم داییم
«تەبیب دێنن دەوای دەردم بکا، خۆ من زەدەی دووریم
بەبێ داروویی وەسڵی ئەو نییە ئارام و تەسکینم»
لە فیرقەت قەت نییە عاشق ئەسیری دەرد و میحنەت بێ
لە ڕێی پێغەمبەرا مردم ئیتر با وەقتی وەسڵەت بێ
بە جانانم بڵێن تا کەی وەها تەرکی مرووەت بێ
«ئەگەر مومکین نییە وەسڵت، لە پاش مردن وەسییەت بێ
لەباتی قەوم و خوێشانم لەسەر مەیتم بکا شینم»
لەبەر دەرگای ئەوا کەوتم، بە ئاهـ و شیوەن و گریان
لە ڕۆح ئێستاکە بێزارم، منی بەرهەم زەدەی هیجران
ئەگەر ئەو شۆخە، من بکوژێ بە شمشێری برۆ و موژگان
«شەهیدی عەشقم و مەمشۆن و کفنم بۆ مەکەن یاران
گەواهی حەشرە بۆ دەعوای شەهادەت بەرگی خوێنینم»
منی کوشت ئاخر ئەو یارە، بە کەس مومکین نییە چارم
لە مانم یەک نەفەس ماوە، نییە ڕەحمێ بە هاوارم
کە دەسپێرن بە خاکی لەحد، یاران جیسمی بیمارم
«لە پەردەی تاهری گەر بێ سەدای ئەو عاشقی یارم
ئیتر حاجەت نییە، بێنن مەلا بۆ وەعز و تەڵقینم»
مەکە بێ مەنفەعەت زاری، مەڕێژە قەترەی ئەسرینت
کە سستە گەردنی هەممیتخلص نیگارت ڕوشتەیی ژینت
شەهیدی تیری موژگانت نیشانەی جیسمی خوێنینت
«عەبەس کوردیتخلص! مەلائیک دێن ئەپرسن مەزهەب و دینت
کە قادر خۆی ئەزانێ من لەسەر کام مەزهەب و دینم؟»