بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1295 مشاهده
بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە
سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە
فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی
سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە
چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە
بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە
پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم...
فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!...
زاهید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ
خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟!
نالیتخلص مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ...
مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە...