گەرچی خۆشی و زەوق نەماوە ئەی قەڵەم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  313 مشاهده
گەرچی خۆشی و زەوق نەماوە ئەی قەڵەم
حاسیلی پڕ سینە دەردە یا غەمە یاخۆ ئەلەم
چاوەکەم بۆ شەرحی دەردم ڕاپەڕە میسلی بەرق
چی ئەزانی بێرە گوفتار دڵ ئەوا شەق بوو لە غەم