داخ ئەمڕۆ لە دەس دەوڵەمەندی شڕ

جەوری ڕۆژگار
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  519 مشاهده
داخ ئەمڕۆ لە دەس دەوڵەمەندی شڕ
دەرگا و قەنتەرەی کلیل داوە خڕ
جەسارەت ناکا غەریب یا هەژار
ڕوو کاتە ماڵی لە بۆ ئیش و کار
هەر دەم بۆ تەماع زۆر بێ قەرارە
بە تای کراسی وەک شێت و هارە
تەماع یەک درهەم گەر بێتە مەیدان
ئەیکاتە گاڵە لە ناو دیوەخان
جووت و فەلاحی یا دوو یا سیانە
هێشتا پێی کەمە ئەم ماڵ وێرانە
گەر قسەیێ حەق ببێ لە مەیدان
دەست بە خەنجەرە و هەستایە پێیان
من وێلاشی تۆم هەی لاتی برسی
تۆ زۆر بێ عەقڵی لە من ناترسی
من دەوڵەمەندم خاوەن مڵک و ماڵ
خوێنی تۆ دەغڵم ئەوا ها لە چاڵ
سی حۆقە ڕۆن و کاوڕێکی گەڕ
ئەبەم بۆ «قۆمسێر» ئەرێ ئاخر شەڕ
ڕەزیلەت بکا لە پێش چاوی عام
نەوێری دەنگ کەی تا ڕۆژی قیام
حەپس و ڕەزالەت جنێو تێ هەڵدان
لە پێش چاو خەڵکی ئەیکا پەرێشان
ئەمجا ئەی هەژار هەر بکە هاوار
هەر بناڵێنە لە جەوری ڕۆژگار
لوتفیتخلص تا بە کەی تۆ هەر غەم ئەخۆی
لە نەزەر عالەم وەکوو دەنکە جۆی