بۆچ ناپرسی تۆ لە حاڵی دەردم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  349 مشاهده
بۆچ ناپرسی تۆ لە حاڵی دەردم
لە ئەشکی چاو و هەناسەی سەردم
دڵ بریندارە وەک هێلانەی هەنگ
ڕووی ئەرز لە بەر چاو بۆتە شەوەزەنگ
شیوەنی گەورە کەوتۆتە پێشم
ئۆقرەی نییە دڵەی پڕ ئێشم
داییم بێ ئارام وەک شێت و عەبداڵ
لە مەسافەی مانگ بە درێژی ساڵ
ئەسووڕێمەوە هیچ هۆشم نییە
خواردن نەماوە هەم هۆشم نییە
دەردی بێ دەوا کەوتوەتە سەرم
نازانم هاوار بۆ لای کێ بەرم
ڕێگەی ڕاستیم بۆ بکا بە دیاری
ڕزگارم ببێ لە خاکەساری
ئاسوودە ببم لە دەردی دونیا
با شیوەن بکەم هەر خۆم بە تەنها
خودایە دەخیل لە بەحری کەرەم
قەترەیێ ڕەحمەت بە من کەی کەرەم
کۆگای گوناهم وەک چیا بەرزە
لە تاوا دەروون کەوتووەتە لەرزە
لوتفیتخلص مەگریە خودا کەریمە
بۆ ئوممەت ئەحمەد لوتفی عەمیمە