لالۆ حەمەی ڕیش درێژ ئەگەڕێ وەک مەڕی گێژ
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
429 مشاهده
لالۆ حەمەی ڕیش درێژ ئەگەڕێ وەک مەڕی گێژ
عومرت وا ڕوو لە خوارە وەکوو گڵۆڵەی لا لێژ
لە خەو هەڵسە هیچ نەزان بێ خەبەری ماڵ وێران
ڕوو لە دەرگەی خودا کە دوایی ئەبی پەشیمان
ئەوەندە تەماع کاری لە عومری خۆت بێزاری
لە قیامەت ناترسی ئەوەندە شەرمەزاری
تەرکی سەیر و سەفا کە دەردی دڵت دەوا کە
ئەم چوار ڕۆژەت کە ماوە پەیڕەوی ئەمری خوا کە
نە بزنت هەیە نە مەڕ، مەشغووڵی چیت ئاخر شەڕ؟
تا کەی لەم حاڵەتە بی جەفا کار و ڕەنج خەسەر؟
هیچ ئاگات لە خۆت نییە، کردەوەت بۆ دین نییە
چاوت هەڵبڕە تۆزێ سەیری ڕابوردووت چییە
لوتفیتخلص غەمی خۆت بخۆ با تۆیش نەبی ڕەنجەڕۆ
ئەوەی تۆ ئەڵێی ڕاستە سوودێکی نییە بۆ تۆ