با لە داخی چەرخی گەردوون دەس بکەینە شین و زار

چەرخی گەردوون
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  634 مشاهده
با لە داخی چەرخی گەردوون دەس بکەینە شین و زار
زووخی زامی جەرگی خۆم نۆش کەم بناڵم بێ قەرار
قەدر و حورمەت گشتی هەڵسا عەیب و عارم کەوتە لا
هەرچی جۆری بێ شەریفە دەوڵەمەند خاوەن دینار
حورمەت و عیلم و زەکات خانەدانی زۆر کیرام
گشتی کەوتە پێچی دیوار عالییە ئەهلی قومار
پارە ناکا عەقڵی کۆنە ئیمڕۆ ڕۆژی مۆدەیە
هەر شتێ ئێمە بڵێین بێ ڕەغبەتە بێ ئیعتیبار
ئەم نەوعە ئیشەی کە ئێمە زۆر بە عەیبەی تێ ئەگەین
لای عەیامی عەسری تازە بۆتە جێگەی ئیفتیخار
حوببی دین و مەزهەب و مزگەوت و ڕەحمی ئەقرەبا
گشتی یەک پارچە بە جارێ ڕووی کردە توڕەی دینار
چەن پیاوی خانەدانی ناو عەشیرەت وەک چرا
تێکەڵی گورگ و چەقەڵ ئوممێدی لاکی دەردەدار
سەد عوبەییە وا لەژێر باری گران شانی ڕزا
تۆ وەرە سەیری کەریش کە وا لەناو بەزمی بەهار
لوتفیتخلص چارەت هەر کنارە بەس بکە شەرحی هەبا
سەد هەزارانی وەکوو تۆ کەوتووە بە غەمگوسار