وەکوو بیستوومە ئەمڕۆکە ئەڵێن کوردێ مودیرمانە
لە ساڵی ١٩٣٩ کە ڕێگەی نێوان هەولێر-شەقڵاوە گەلی دروست ئەکرا، لوتفی موراقیب بووە لەوێو مودیرێکی کوردیان بۆ دێت
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
755 مشاهده
وەکوو بیستوومە ئەمڕۆکە ئەڵێن کوردێ مودیرمانە
سەد شوکر ئەلحەمد لیلا کە نەوبەت وا سەریرمانە
هەزار حەمد و سەنا یاڕەب کە من دیتم بەچاوی خۆم
مناڵی کوردە ئیمڕۆکە لە سەد جێگە ئەمیرمانە
زەمانێکە هەژاری کورد لەژێر باری ڕەزالەت دان
فڕێدەن ئێوە بەرگی جاو ئیتر نەوبەی حەریرمانە
دە کوردە ئێوە شادی کەن تکا کارین لە زاتی حەق
تەمی زوڵمەت لەسەر لاچوو نۆرەی بەدری مونیرمانە
چەن عەیامێ ملکەچ و ژێردەس وەکوو عەبد و خەدەم
خەم و ئازاری ئەو عەسرە بە هەموو دەم وا لە بیرمانە
هەتا ئیمڕۆکە دوڕاج بووین زەلیلی دەس هەموو عالەم
لەسایەی عیلمە شاهین بوین ئیتر نەوبەی نەچیرمانە
زمستان ساردی بابڕوا بەهاری شادی پەیدابێ
غوباری غەم دەبا لاچێ کە وەعدەی ماست و شیرمانە
زەمانێکە وڵاتێ مە وەکوو سجنە لەبۆ کوردان
ئومێد وایە لەمەولا خۆشە وەک دەشتی هەریرمانە
دۆعای چاکە ئەکا لوتفیتخلص لەبۆ مەئموورەکانی کورد
کەنەسڵی کوردە ئیمڕۆکە لەحاڵەتدا وەزیرمانە