هاوار هاوارە خەڵکی موسڵمان

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  574 مشاهده
هاوار هاوارە خەڵکی موسڵمان
یەک پارچە هەڵسن ڕوو کەنە مەیدان
ئەی گەلی کوردی مەردی بە غیرەت
هەڵسن بە جارێ گەورە و بچووکتان
غەزای جوولەکە فەرزە لەسەر گشت
بە پێی شەریعەت شای ئاخر زەمان
زۆر عەیبە ئێمە ئیمڕۆ کەیف خۆش بین
چونکە وا دیارە بەشی موسڵمان
ئەسیرە بەدەست یەهوودی زۆردار
وێرانە ماڵ و دڵی پەرێشان
جێگە و ڕێگەیان لێ زەوت کراوە
ئەگەڕێن لە چۆڵ، دەشت و بیابان
بێ نان و بێ ئاو بێ خواردن و خەو
لە بەحری میحنەت ئەکەن مەلەوان
تۆزێ غیرەت کەن ئەی برای دینی
نەوەک بەڵای وا بگاتە سەرمان
ئەی کورد تەئریخی ئێوە شاهیدە
هەڵسن ئەمجارەش بکەونە جەولان
چون ئێوە ئەولاد سەلاحەدینن
ڕاپەڕن وەک ئەو وەکوو پاڵەوان
زیندوو کەنەوە دینی ئیسلامی
هەروەک شێری نەر بچنە مەیدان
شان بدەنە شان برای موسڵمان
مەعلوومە خودا ئەدا تەوفیقتان
ئاڵای غەزا هەڵ کەن لە هەر لا
لە پێناوی دین وەرن هەمووتان
لوتفیتخلص ئەم جارە هەڵسە وەکوو مەرد
بۆ دین و وەتەن خۆت بکە قوربان