کوردە بنوارە لە کردار و لە ئەوزاعی زەمان
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
605 مشاهده
کوردە بنوارە لە کردار و لە ئەوزاعی زەمان
خاکی تۆ ئیمڕۆ سەرانسەر پڕ لە جەوری دوژمنان
ئاگری زۆردار بە جارێک کوردستان وێران ئەکات
هەر لە دەشت و شیو هەردە تاکوو لووتکەی شاخەکان
ڕۆژ و شەو لێشاوی مەینەت دەشت و دونیای گرتوە
ئەم گەلە هەردەم پەریشانە لە ژێر باری گران
باخ و باخاتی سووتا، وێران بووە دێهات هەمووی
کەوتنە شیوەن بە جارێ ئاسمان و قودسیان
ڕوو لە هەر شوێنێ ئەکەی هەر شیوەن و گریان و خەم
عالەمی کورد گشت ئەناڵێنێ بەجارێ پیر و جوان
گەر کەسێ گوێ ڕاگڕێ جەرگی کون و لەت لەت ئەبێ
ولگەی زیندوویەتی خۆی ئەداتە بەربادی زەمان
لوتفیتخلص هەر دەم چاوەڕوانە بۆ تەرەقی قەومی خۆی
ڕۆژێ بێ کوردیش نەجاتی بێ وەکوو باقی گەلان