ئیمڕۆ چ ڕۆژە کە بەختی کوردان

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  306 مشاهده
ئیمڕۆ چ ڕۆژە کە بەختی کوردان
لە نوێ ئەسپی خۆی هێنایە مەیدان
تالعی کوردان لە خەو هەڵساوە
چرای ئازادی وا بۆ داگیرسان
ناوی ئازادی و مەردی و غیرەتت
دونیای داگیر کرد قەدر و حورمەتتان
ئەستێرەی بەختت گەش و شوعلەدار
ڕووناکی خستە سەرانسەر جیهان
ئەمجا ئەی کوردە دەستم دامانت
پشتی یەک بگرن بە دڵ و بە گیان
لە دوای دە ساڵی تەواو بە عەزاب
ئەم قەومی کوردە لە زوول و گریان
چەن جوانی کورد لەم ڕێگەدا چوون
بۆ سەربەخۆیی خوێنی خۆی ڕژان
ئەمجا دەخالەت ڕۆڵەی نەبەردم
من بۆ ڕزگاریت چاو پڕ لە گریان
ڕێگەی ڕاست بگرە ڕێگەی شەریعەت
ئیتر دوور ئەبی لە دەردی دەوران
شوکری خوا بکە بۆ ئەم نیعمەتە
کە وا سەربەرزی ئیمڕۆ لە جیهان
بوغز و ڕەق و کین لە دڵدا دەرکەن
با بێتە سەمەر درەختی ژیان
لوتفیتخلص سەد شوکر بۆ زاتی باری
کوردی ڕزگار کرد لە زەبر و زیندان