ئەی خودایە ڕوو لە کوێ کەم غەیری تۆ قەت کەس نییە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  1076 مشاهده
ئەی خودایە ڕوو لە کوێ کەم غەیری تۆ قەت کەس نییە
شیوەن و گریان و ئاهم بۆ گوناهم بەس نییە
گەر ئەبیسن ئەی ڕەفیقان ناڵەی پێشی سەحەر
دەنگی هاواری منە دێ ناقووس و جەرەس نییە
نەوعە ئینسانێ هەیە لۆمەم ئەکا لە بێ دەلیل
گەر خەبەردار بێ ئەزانێ ڕەنجەکەم عەبەس نییە
لازمە بۆ من کە فکرێ کەم لە کردەی خوای مەزن
تەگبیری ئەو ڕۆژەکە کەس بۆ کەس قەت کەس نییە
عالەمی ورد و دڕشت گشتی لە شین و زارییە
ڕۆژێ کە ئەو ڕۆژە لای کەس قەتعیەن هەوەس نییە
دەشتی مەحشەر جۆش ئەخواتن هەر لە تاوی گەرمی ڕۆژ
وەی خودا هاوارە ڕەحمێ کە ڕێگەی نەفەس نییە
لوتفیتخلص غەیری فەخری عالەم ڕوو لە دەرگەی کێ ئەکەی
غەیری ئەو لە ڕۆژی مەحشەر کەس فریادڕەس نییە