لەتاو جەوری زەمانە هەر لە زارم یا ڕەسولەڵڵا

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  320 مشاهده
لەتاو جەوری زەمانە هەر لە زارم یا ڕەسولەڵڵا
وەکوو پەروانە هەر دەم بێ قەرارم یا ڕەسولەڵڵا
لە غەیری تۆ بەرەو لای کێ بچم ئەی خۆشەویستی خوا
لە کۆمەڵ دوور و دائیم دەر کەنارم یا ڕەسولەڵڵا
موودەیێکی زۆر بە بێ هەستی و نەفامی ڕامبوارد
بە فیرۆ چوو لە دەس من نەوبوهارم یا ڕەسولەڵڵا
بەسەر چوو ڕۆژگاری من لە ناو دەریای نەزانیدا
لە ڕاست ئەعمالی کۆنم شەرمەزارم یا ڕەسولەڵڵا
لە تاریکی شەوی غەفڵەت هەتا کەی گۆشەگیری کەم
لە ناو جەیشی خەفەت بێ دۆست و یارم یا ڕەسولەڵڵا
بە ڕۆژ و شەو لە قاپی ئەو وەرە لوتفیتخلص بناڵێنە
هەموودەم تۆ بڵێی خزمەتگوزارم یا ڕەسولەڵڵا