تیری ئەبرۆی وا لە ناوی جەرگ و دڵدا کاری کرد
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
981 مشاهده
تیری ئەبرۆی وا لە ناوی جەرگ و دڵدا کاری کرد
هەر وەکوو دوژمن لە من دەستی وەشان و غاری کرد
ڕووی لە ماڵی غەیرە کرد و بێ خەبەر لە حاڵی من
شووشەیی دڵمی بەجارێ تووشی سەنگ و خاری کرد
دڵ ڕفێنە چاوەکانی، نیم نیگاهی چەشنی تیر
نیوەیی عالەم لە داخی زوڵمی ئەو فیراری کرد
شەوقی ڕوخساری بە دەر کەوت و ڕووناک بوو موڵکی دڵ
پارچەیی هەوری غەزەب هات و بە سەر پێواری کرد
دڵ وەکوو تەیری سولەیمان لێم بزر بوو هاتەوە
کارتی بەڵقیسی لەلایە هەر لە دوور هاواری کرد
چی ئەکەی لوتفیتخلص ئەوا چوو و تۆی بە جێ هێشت و ئەسەف
وەک کەوی وەحشی بەجارێ عەزمی سەر چناری کرد