بابەتی٦
ئەسڵی سێهەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
813 مشاهده
کەسب دەرناکا موتڵەقەن ئەفعال
لە ژێر ئیرادەی خودای «ذوالجلالعربی»
چی ئیرادە کرد ئەوە یێتە جێ
هەرچی مەیل نەکا بە قەتعی نابێ
لە مورادی خودا جەمیعی عالەم
زیاد و کەم ناکا موویێ خاتر جەم
***
لەسەر ئیرادەی حەزرەتی باری
تۆ مەجبوور نابی، هەروا موختاری
مەعلوومی ئەهلی عیرفان و حیلمە
کە ئیرادەی خوا تابیعی عیلمە
عیلمی ئەزەلیش تابیعی فیعلە
فیعلی موکەللەف مەحەکییە و ئەسلە
زانیویە ئەزەل تۆ بە ئیختیار
لە کاتی تەکلیف چلۆن ئەکەی کار
لەسەر ئەو عیلمە مەیلی هاتە بار
مەیل بە شوێنی عیلم، عیلم بە شوێن کار
ئیجبار ئەوەیە ناچارت بکا
بێ عیلم و مەیل و ئاسارت بکا
با بۆت بەیان کەم وێنەیێ سەحیح
کە بەکارت بێت بۆ کەشف و تەوزیح
وەلی کە بە کەشف بزانێ ڕەنجێ
ئەبینی لە ڕێ، یا کووپەی گەنجێ
چی دەخلی هەیە بە لوتف و ئازار
پێت ئەدا دینار یا لێت ئەدا دار
هەروا بێتەشبیە عیلمی «ذي الجلالعربی»
ئاوێنە ڕەنگە و کردەوە میسال
ئاوێنە وێنەی ئەشیا ئەنوێنێ
بۆ حەللی ئەمە کێ دائەمێنێ
***
مەیل و ئیرادەی زاتی عەلییە
بە مەعنای ڕەزا و محەببەت نییە
ڕازییە بە خێر ناڕازی لە شەڕ
هەردوویش مەشموولن بۆ قەزا و قەدەر