بابەتی٤
مەعنای کەسبی ئەشعەری
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
826 مشاهده
بە دڵ حازر بە ئەگەر تۆ دانای
تاڵبی دین و سەر ڕشتەی دونیای
تا مەعنای کەسبت بۆ بکەم بەیان
لەسەر تەقریری عولەمای ئەعیان
خودا بە ڕەحمەت عیلمی پێت داوە
چ ئیشێ باشە، کام ئیش خراوە
هەروا ئیرادە و مەیلی داوە پێت
تا لە کاتێکا ئیشێ بێتە ڕێت
لە بۆ فیعل و تەرک بە ڕۆژ و بە شەو
لایێ هەڵبگری بە تەعیینی ئەو
قودرەتی داوە و ئەتوانی بیکەی
هەر لایێ بە مەیل تەڕجیحێ بدەی
ئەم سێ سیفەتەی مەعلووم و مەوجوود
داونی بە تۆ خالقی مەعبوود
لەبۆ هەر ئیشێ بە تۆ بێتە جێ
ئەم سیفەتانە حازرن لەوێ
دەی موقارەنەی ئیرادە و قودرەت
لەگەڵ ئیشەکەت کەسبە بە سیححەت
پایەی تۆڵەیە و مایەی جەزایە
چونکی سەبەبی خەلقی خودایە
سەبەبی خەلقی «ربّ العبادعربی»ە
بۆ فیعلی عیباد بە نەهجی عادە
سەرفی قودرەت و ئیرادەی بەشەر
هەر خودا ئەیکا ببە باخەبەر
فەقەت مەحەللە ئینسان و پەری
ئەمەیە مەعنای کەسبی ئەشعەری