بابەتی٥

پردی «صراط»
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 3 دقیقه  818 مشاهده
جا ئینجا کاتی هات و نەهاتە
وەختی عبووری پردی سیراتە
کە ڕاکێشراوە لەسەر جەهەننم
بۆ خراپ و چاک جاهیل و عالم
باریکتر لە موو تیژتر لە ئەڵماس
جێی ئیمتیحانە لەبۆ جینن و ناس
عبوور بەو پردا بە ڕای حەقیقەت
بەقەد عبوورە بە ڕێی شەریعەت
بەعزێ موکەللەف لێی ئەکەونە خوار
لە جەهەننما ئەبن گرفتار
کافر هەمیشە و موسوڵمان بەپێی
تۆڵەی گوناهی، جا دەرئەچێ لێی
موسوڵمانی پاک دڵ ڕووناک بە نوور
زۆر بە ئاسانی لێی ئەکەن عبوور
بەعزێ وەکوو بای وەشتی بەهاران
بەعزێ بەوێنەی شۆڕەسواران
بەعزێ بەوێنەی تیشکی تیژی بەرق
بە هەناسەیەک ئەبڕێ غەرب و شەرق
شەرعە میسالی ئەم سەفا و سەیرە
هەر ئەهلی شەرعە عاقیبەت خەیرە
***
کە عبووریان کرد کۆمەڵی مەسعوود
گشت گرد ئەبنەوە لە «حوض المورودعربی»
ئاوی ئەو حەوزە سپیتر لە شیر
بۆنی خۆشترە لە میسک و عەبیر
یەکێ هەزار ساڵ لە جەهەننم بێ
گیرۆدەی دەرد و ئێش و ئەلەم بێ
کە گەییە ئەوێ زۆر مەسروور ئەبێ
سینەی بە سەفا و ساحێب نوور ئەبێ
هەرکەس لێی خواردۆ جین بێ یا بەشەر
قەت تینووی نابێ بە نەسسی خەبەر
دەی مەعلووم ئەکا «شَرابا طَهُورعربی»
نۆش ئەکرێ لەبۆ لەززەت و سروور
پاش «حوض المورود» ئەڕۆنە بەهەشت
هەرکەس لە جێی خۆی دەس ئەکا بە گەشت
قەسری بێقسوور، باغی بێخارە
«روح الرّياحينعربی» گوڵ و گوڵزارە
خۆشی وای هەیە نە گوێ بیستوویە
نە بە دڵ خەیاڵ، نە چاو دیتوویە
دۆستی ئارەزووی دۆستێکی بکا
لە عەرزی ڕێدا ئەم بە ئەو ئەگا
هەرچی تۆ بڵێیت کەمە لە تەعریف
هەرچی بنووسیت ناگا بە تەوسیف
هەرچی کە بکا نەفست ئارەزوو
حازرە لەلات فەورەن زوو بە زوو
ئەعلای نیعمەتی بەهەشت بۆ ئیسلام
بینینە بە چاو بۆ خودای عەللام
«وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ ناضِرَةعربی»
چونکە «إِلي رَبِّها ناظِرَةعربی»
حەزرەتی مەولای ساحێب نبووەت
بەیانی کردووە نیعمەتی ڕوئیەت
قورسی مانگ بینین بە چواردە شەوە
رەمزی تەشبیهی بینینی ئەوە
چونکی موسوڵمان ئەگەن بە بەقا
نوورانی ئەبن بە نووری لیقا
زەڕڕاتی وجوود بە نووری شهوود
نوورانی ئەبێ بە فەیزی مەعبوود
گشت سەرمەست ئەبن بە تەجەللای زات
گشت سەربەست ئەبن بە جیلوەی سیفات
ئەمەیە مەبەس، ئەمەیە مەرام
ئەمەیە ئەنعام، ئەمەیە ئیکرام
خوا بەشمان بدا ئالەم لیقایە
لەم جیلوەی فەیزە و بینینی خوایە
بە پایە و مایەی سەروەری ئیسلام
«عليه الصّلاة، عليه السّلامعربی»