بابەتی٢٢

[کەڕامەت]
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  731 مشاهده
کەڕامات حەققە بۆ ئەهلی شەرەف
لە ئەولیای دین سەلەف و خەلەف
«خرق العادهعربی» یان زۆر و بێشومار
سابتە بە شەرع دیارە بە ئاسار
تەریقەی فیرقەی ئەولیا چاکە
ئەولیا دڵیان بە حەق ڕووناکە
وەلی عارفە بە زات و سیفات
وەختی سەرف ئەکا بە خێر و تاعات
تابیعی شەرعی شاهی ئەنبیا
مانیع لە حوببی ڕەزیلەی دونیا
ئەم نیشانەیە زۆر موسەللەمە
کە هاومەجلیسیان خاتری جەمە
هەرکەسێ بە شەرع ناموافیقە
ئەوە نەک وەلی، بەڵکوو فاسیقە
میزانمان حەسرە لەسەر شەریعەت
خیلافی ئەوە هەر شەڕە و بیدعەت
ڕزگارمان بکا خودا لە بیدعەت
سابتمان بکا لەسەر شەریعەت
بە سیڕڕی قەلب و ڕۆحی ئەولیا
بە فەیزی ئەعلای شاهی ئەنبیا
بڕژێ بە سەریا بارانی ڕەحمەت
پەی پەی بە دەوام هەتا قیامەت
سەفای ئەو فەیزە بگا بە دڵمان
حەل بکا بۆمان هەموو موشکڵمان
تا بە سەربەرزی ڕۆژی قیامەت
بگەین بە لیقای ساغ و سەلامەت