بابەتی٢٠
سەبەبی ئیختیلافی موجتەهیدین چییە؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
3 دقیقه
863 مشاهده
ئەپرسیت بۆ چی هەیە ئیختیلاف
لای ئیمامانی بە فەزڵ و ئینساف؟
ئەڵێم دەلیلی حوکمی شەریعەت
ئەووەڵ کیتابە، دووهەمین سوننەت
سێهەم ئیجماعی ئەربابی کەمال
چوارەم قیاسە و پێنجەم ئیستیدلال
ئینجا هەر حوکمێ ساحێب تەوزیحە
کیتاب و سوننەت لەوا سەریحە
جێی خیلاف نییە بۆ موجتەهیدین
چونکە ئەو حوکمە مەعلوومە لە دین
ئەمما ئایەت و حەدیسێکی وا
کە چەن ئیحتیمال قابیل بێ لەوا
مەعلوومە ئەبێ بە جێی ئیختیلاف
بەپێی ئەفکاری ئەهلی ئیکتیشاف
چونکی پاش سەرفی فیکر و مەعریفەت
وای بۆ کەشف ئەبێ مەعنای عیبادەت
وەیا مەتڵەبێ سوننەت و کیتاب
تەوزیحی نەکا بەبێ ئیڕتیاب
مەجبوورەن قیاس لەوا بێتە کار
یا بە ئیستیدلال ئەکرێ ئیزهار
مادام عەقڵی شەخس ئەبێ بە کەششاف
تەبعەن ئەبێتە جێگەی ئیختیلاف
***
ئەگەر ئەپرسی بۆ چی ئیحتیمال
هەیە تا ببێ بە مایەی ئیشکال؟
ئەڵێم ئە و ئەمرە ئیحتیمالییە
لەلای شاریعا تەواو جەلییە
فەقەت مومکینە کە لەلای نازیر
مووزیحی تەواو نەبووبێ زاهیر
مەسەلی حەدیس مووزیحی ئەوە
ئەم موجتەهیدە نەگەیوە بەوە
یا ئەو حەدیسە لای ئەم زەریفە
لای ئەو موجتەهید گەلێ زەعیفە
ئینجا بە فیکری هەریەکێ فەرعی
ئیستینبات ئەکرێ بە نەهجی شەرعی
با حەق یەکێبێ چونکی مەعزوورن
موختیء و موسیب هەردوو مەئجوورن
***
بەعزێکیش ئەڵێن ئەهلی ئیختیلاف
هەموو موسیبن بە حەق و ئینساف
چونکی حوکمی شەرع ئیعتیبارییە
مەربووتی ئەمر و قەزای بارییە
خودایش تاڵبی یوسر و ڕەحمەتە
غەیرە تاڵبی عوسر و زەحمەتە
هەر قەومێ نەوعێ تەریقەتیانە
فەرعی مەئلووفی تەبیعەتیانە
بەعزێ عیبادەت ئاسانە بۆیان
بەعزێکیش سەختە بە تەبیعەتیان
دەی موحتەمەل هات کیتاب و سوننەت
تا بشێ لەبۆ چەن وەجە و سوورەت
تا بۆ هەر قەومێ شەخسێکی ئەعلەم
حوکمێ وەربگرێ باش و موسەللەم
جا چونکی خودا زاتەن ڕازییە
موسیبە هەرکەس بەوان قازییە
وا لەم تەقریرە بۆ تۆ مەعلووم بوو
ساحێبی حوکمەین موسیبن هەردوو
دەی «اِختِلافُ أُمَّتي رَحْمَهعربی»
لەسەر هەردوولا محەللی جەزمە
تا ئێستە وتمان کە لەفزی دەلیل
بە چەن ئیحتیمال هەڵئەگرێ تەئویل
ئەمماکە حوکمێ بۆ ئەوان هەڵکەوت
ئایەت و حەدیس بۆیان ڕێ نەکەوت
لەوە چار نییە ئیللا بە قیاس
یا بە ئیستیدلال لە عولەمای ناس
تەبعەن ئیختیلاف یێتە جێ لەما
بە ئیختیلافی فیکری عولەما