وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  2768 مشاهده
وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە
ئیبتیدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێئەسەرە
نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منە
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کە وا بێسەمەرە
قامەتی سەروی، ئەگەر بێ بەرە، بۆچ نارەوەنە؟!
تۆ بڵێ زوڵفی ئەگەر دووکەڵە، بۆچ ناری بەرە؟!
زوڵف ئەگەر دووکەڵە، دووکەڵ بەری گوڵناری نیە!
سەروە گەر قامەتی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟!
بە حەقی جەڕڕی هەیاسەی زەڕ و کاکۆڵی سەری
دڵی گوم گەشتەیی من کوشتەیی پشت و کەمەرە
بێ ئەگەر بێتە دەرت، دەیدەیە بەر شەق وەکوو گۆ
نییە زاتیشی نەیێ دڵ، چ بکا، قوڕ بە سەرە!
لە دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم،
وەلوەلەی حەلق و گەرووی نالیتخلص لە گەردوون بە دەرە