بابەتی١٣

ڕیسالەتی حەزرەت عام بوو
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 3 دقیقه  1058 مشاهده
عەلاوەی سابیق بزانە یەقین
حەزرەت ڕەحمەت بوو لەبۆ عالەمین
بوو بە پێغەمبەر شاهی «خير النّاسعربی»
لەبۆ تەربییەی هەموو جینن و ناس
بانگی کرد بۆ دین ڕەش و سپی و سوور
کاغەزی نووسی بۆ نزیک و دوور
کاغەزەکانی دەعوەتنامەی ئەو
هەموو ئاشکران بە نوور و پڕتەو
ئەمما غەیری ئەو لە پێغەمبەران
هەریەک بۆ جەمعێ ڕەوانە کران
ئادەم بۆ زومڕەی ئەولاد و ئەحفاد
شیس بۆ سەر برا و برازا و ئەولاد
ئیدریس بۆ فیرقەی ئەولادی قابیل
نووح بۆ کۆمەڵێ بت خواهی عەلیل
هوود بۆ قەومی عاد، ساڵح بۆ سەموود
ئیبراهیم بۆسەر تایفەی نەمروود
لووت بۆ تایفەی سەرکێشی سەرمەست
بێ شەرم و ئەدەب، فاحیشە پەرەست
ئیسماعیل بۆسەر عەرەبی حیجاز
ئیسحاق بۆ ئەهلی شامی بە ئیعزاز
حەزرەتی یەعقووب بۆ ئەهلی نەجڕان
بۆ مەنعی کوفر و ئەسبابی خوسران
یۆسف لە میسرا بۆ قیبتییەکان
ئەییووب لە شاما بۆ ئەهلی حەوران
«ذوالکفل» بەشیر بۆ تایفەی ڕووم
شوعەیب بۆ ئەهلی مەدیەنی مەحرووم
هەم بۆ «اصحاب الأيكهعربی»ی بێتەمکین
فەوتان بە سەیحەی بەهێز و غەمگین
مووسا بۆ قەومی بەنی ئیسڕائیل
هەم بۆ سەر قیبتی و فیرعەونی عەلیل
حەزرەتی یووشەع، ئلیاسی جەلیل
پاش ئەو ئەلیەسەع، پاش ئەو ئیشموویل
داوود، سولەیمان، عوزەیری جەلیل
موڕسەل بوون بۆسەر بەنی ئیسڕائیل
یۆنس بۆ ئەهلی خاکی نەینەوا
ئیمانیان هێنا سەد هەزار باڵا
زەکەریا و یەحیا، هەم عیسای جەلیل
شەمعوون بۆ فیرقەی بەنی ئیسڕائیل
هەموو مەعلوومن بە «علم اليقينعربی»
لەلای ئەوانە عالمن بە دین
***
لەبەر شەرەفی ئەو شای مەردانە
ئوممەتی چاکتر لە ئوممەتانە
ئینسانی عاقڵ باش خەبەردارە
گەورەیی دەستە لەبەر سەردارە
دەلیلی نەقڵی بێخیلاف و باس
«خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنّاسعربی»
دەلیلی عەقڵی وایە موفەسسەڵ
شەرافەت حەسرە لە عیلم و عەمەڵ
کەماڵی عیلمی بۆ ئەهلی ئیسلام
لە ئیعتیقادا بۆ دین و ئەحکام
پایەی گەیشتە ئەوجی عەزەمەت
مەخسووس بۆ فیرقەی عولەمای ئوممەت
عەمەڵ یا بە دڵ یا بە زمانە
یاخود بە باقی ئەعزا و ئەرکانە
بە دڵ و زمان نایەوێ ئیسبات
لەپاش ئیعتیقاد بە زات و سیفات
ئەو تەنزیهات و تەقدیسە تامە
کە ڕوکنی دینی قەومی ئیسلامە
ئەو جەزم و یەقین بێشوبهە و ڕەیبە
ئەو ئیعتیقاد و ئەوزاعی غەیبە
ئەو دوعا و زیکرە و ئەو ئیستیغفارە
ئەو تیلاوەتە کە بەرقەرارە
بۆ هیچ ئوممەتێ نەبوە بە دەوام
ئیللا بۆ قەوم و میللەتی ئیسلام
***
عەمەڵ بە ئەرکان وەکوو عیبادەت
یاخود ئاساری ئەخلاق و سیرەت
وەکوو غیرەت و شەرەف و وەفا
وەکوو ڕاستی و سەماح و سەفا
وەکوو سەرفی ماڵ بۆ ڕێگەی ئیڕشاد
وەکوو هیجرەت و نوسرەت و جیهاد
هەرکەس بزانێ تاریخی ئەییام
ئەزانێ پایەی بۆ قەومی ئیسلام
بە خسووس ئەسحاب و تەبەقەی سەلەف
وەریان گرت ئەوجی سەربەرزی و شەرەف