بابەتی٥

سوننەتی ڕۆژوو
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  938 مشاهده
تەعجیلی ئیفتار شەرعەن سوننەتە
کە خورما نەبوو ئاو بێمننەتە
لە جەماعەتا نوێژی تەراویح
جێبەجێ بکە بە نەهجی سەحیح
بە شەو بێدار بە هەتا ئەتوانی
مەخسووس شەوانی نیوەی پایانی
«لیلة القدر»یش زۆر بەناوبانگە
خێری ئەوەندەی یەک هەزار مانگە
لە تاقەکانی دە ڕۆژەی ئاخیر
لە سەری هەیە حەدیسی زاهیر
بۆیە گوم کرا وەختی بە تەعیین
زۆر کۆشش بکەی بۆ ڕەفتاری دین
ئەعلای سوننەتی مانگی ڕەمەزان
سەدەقە و خێرە و خوێندنی قورئان
حەزرەتی خاتەم وەکوو بای شەماڵ
خێری ئەگەیی بە شەخسی بێحاڵ
تەئخیری پارشێو هەروا سوننەتە
سەراسەر فەزڵ و خێر و حیکمەتە
***
ئەمە بوو زاهیر ئادابی ڕۆژوو
ئەمما پێت ئەڵێم حاڵی ببە زوو
ڕۆژووی حەقیقی بۆ گشت ئەعزایە
چوون غایەی ڕۆژوو خێر و تەقوایە
باش بپارێزە دەم و گوێچکە و چاو
لە قسە و باس و نەزەری خراو
بە دەست و بە پێ قەت زەرەر نەدەی
ئیحسانی ڕۆژووت بە بادا نەدەی
دڵت بە یادی خوا ئاوا بێ
دەمت مەشغووڵی زیکری خوا بێ
ئەوەندە بنوە گیانت ڕەحەت بێ
ئیتر با ئیشت هەموو تاعەت بێ
خۆلاسە ڕۆژوو خاسی خوایە
«الصِّيامُ ليعربی» مەعناکەی وایە
ئەگەر ڕەمەزان وا ببەیتە سەر
ئەگەی بە ڕەزای خەللاقی ئەکبەر