بابەتی٤٦
جەمعی نوێژەکان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
718 مشاهده
نیوەڕۆ و عەسر، مەغریب و عیشا
جەمع بکەرەوە «كَيفَ ما تَشاءعربی»
لە سەفەرێکا دوو مەنزڵ ڕێ بێ
کە شەرتی قەسری تیا جێبەجێ بێ
بۆ «جمع التّقديمعربی» سێ شەرتی کامڵ
قەرار دراوە، ئەی برای فازڵ
نوێژی ئەووەڵیان لە پێشا بکەی
ئینجا دووهەمیش هیچ تەفرە نەدەی
نیەتی جەمعی دووهەمت ببێ
لەو کاتا ئەوەڵ ئەهێنیتە جێ
با هێشتا وەختی ئەووەڵیان مابێ
بگەیتە ماڵ و سەفەر تەواو بێ
***
قەرار دراوە بۆ «جمع التّأخيرعربی»
دوو شەرت لەوانا قەت مەکە تەقسیر
نیەتی جەمعت ببێ لەبۆیان
بەر لە ئینتیهای وەختی ئەووەڵیان
هەروا سەفەرت دەوامی ببێ
تا ئەو دوو نوێژە هەردوو ئێنە جێ