بابەتی٤٦

جەمعی نوێژەکان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  717 بینین
نیوەڕۆ و عەسر، مەغریب و عیشا
جەمع بکەرەوە «كَيفَ ما تَشاءعەرەبی»
لە سەفەرێکا دوو مەنزڵ ڕێ بێ
کە شەرتی قەسری تیا جێبەجێ بێ
بۆ «جمع التّقديمعەرەبی» سێ شەرتی کامڵ
قەرار دراوە، ئەی برای فازڵ
نوێژی ئەووەڵیان لە پێشا بکەی
ئینجا دووهەمیش هیچ تەفرە نەدەی
نیەتی جەمعی دووهەمت ببێ
لەو کاتا ئەوەڵ ئەهێنیتە جێ
با هێشتا وەختی ئەووەڵیان مابێ
بگەیتە ماڵ و سەفەر تەواو بێ
***
قەرار دراوە بۆ «جمع التّأخيرعەرەبی»
دوو شەرت لەوانا قەت مەکە تەقسیر
نیەتی جەمعت ببێ لەبۆیان
بەر لە ئینتیهای وەختی ئەووەڵیان
هەروا سەفەرت دەوامی ببێ
تا ئەو دوو نوێژە هەردوو ئێنە جێ