بابەتی٤٧

قەسر و جەمع بە یەکەوە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  768 بینین
وەکوو قەسر و جەمع بە یەکە یەکە
هەردوو پێکەوە ئەکرێن بێلەکە
بەڵکوو واجبە لەگەڵ جەمعا قەسر
کاتێ نیوەڕۆت گەیاندە لای عەسر
مادام دەس نەدا لە وەختی ئەودا
هەردوویان تەواو بکەی بە ئەدا
لێرا وەکوو جەمع قەسریش لازمە
قسەی توحفەیە و قەولی عالمە