بابەتی٤٤

سوننەتەکانی خەتیب
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  707 مشاهده
سوننەتە خەتیب وەختێ بێتە ماڵ
عەدەد حازر بێ تەواو و کەماڵ
جا سەلام بکا لەسەر جەماعەت
نوێژی تەحییەیش بە شەرتی ویسعەت
ئینجا سەرکەوێ بۆ سەری مینبەر
یاخود شوێنێکی بەرزی موعتەبەر
کە گەیشتە سەر ڕوو بکا لە عام
بە دەنگێکی بەرز لێیانکا سەلام
بانگدەر پاش جواب دەس بکا بە بانگ
بە دەنگێکی بەرز شیرینی شەش دانگ
لە کاتی بانگا دانیشێ خەتیب
جا هەڵسێتەوە بۆ وەعز و تەئدیب
بە خوتبەیەکی کورتی بە مانا
ئیڕشادیان بکا بۆ دین و دنیا
بە دەستی ڕاستی لای مینبەر بگرێ
بەرەو ڕووی کۆمەڵ ئەملا و لا نەگرێ
بە چەپ شمشێرێ یاخود گۆچانێ
پاڵی پێوەدا هەتا ئەتوانێ
لەپاش خوتبەکان فەورەن بێتە خوار
دەس بکا بە نوێژ بە شەرم و ویقار
کە نەجاتیان بوو ئیتر دڵشادن
بۆ ئیشی خۆیان بە حەق ئازادن