بابەتی٣٧

باسی نوێژی جومعە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  795 مشاهده
برا لە باتی نوێژی نیوەڕۆ
دوو ڕکات جومعە فەرزە لەسەر تۆ
لەسەر ئەمری شەرع چەن شەرتی هەیە
ئەبێ بێنە جێ بۆ ئەم جومعەیە
وەختی نیوەڕۆ و وەزعی جەماعەت
قەسدیشی شەرتە لەسەر شەریعەت
هەم شەرتە بکرێ لە نێو وڵاتا
یانێ لە خیتەی شار و دێهاتا
کاتێ دوور کەوێ لە جێی مەعموورە
یەقین ئەو جومعە لە سیححەت دوورە
نابێ جومعەی کەی لەسەر پێشکەوێ
یا بەیەکەوە دوان ڕێ کەوێ
مەگەر زەحمەت بێ جا بە ناچاری
تەعەددود ئەبێ بۆ ئەهلی شاری
هەم شەرتە چل پیاو ئازاد و هۆشیار
وەتەنی و جێگیر لە دێهات و شار
نەک ژن و شێت و غەریب و ڕێبوار
یاخود کۆچەری و نیشتەجێی دەوار
بخوێنێتەوە خەتیبی ئەدیب
دوو خوتبە لە بۆ ئیرشاد و تەئدیب
ئەرکانی خوتبە پێنجن موحەققەق
لە هەردوویانا حەمد و سەنای حەق
لەگەڵ سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر
ئینجا مەوعیزەی خێر و موعتەبەر
پایانی ئەووەڵ ئایەتی قورئان
ئەنجامی ئەمیان دوعای موئمینان
لەش پیس نەبوونە و دەسنوێژێکی جوان
خۆ داپۆشین و پاکی لەش و گیان
خەتیب ڕاوەستێ لە هەردوویانا
باش دابنیشێ لە بەینیانا
پێویستە چل کەس ڕوکنەکان ببیەن
کەم و بیشێکیش مەعانی تێ بگەن
لە پاش زەوال و لە پێش نوێژا بن
بە زمانی عەرەب چاک داڕژا بن