بابەتی٢٧
ئەو دوعایانەی کە نەقڵ کراون لە حەزرەتەوە ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
816 مشاهده
لەپاش تەحیاتی ئاخریش کاکە
تا دوعای مەئسوور بخوێنی چاکە
«آية الكُرسيعربی» ئەی برای جەلیل
حەمد و تەسبیح و تەکبیر و تەهلیل
ئینجا پاش ئەوە سەلامت داوە
دەست بەرزەوە کە دەم بە دوعاوە
وەکوو فەرموویە ڕەسوولی کەریم
دوعا بخوێنە بە سیدق و تەسلیم
ئیستیغفار بکە لە باری گوناهـ
لەبۆ ڕزگار بوون لە چارەی سیاهـ
لێی داوا بکە بارانی ڕەحمەت
بڕژێ بە سەرتا بە فەیز و نیعمەت
بۆ باوک و دایک، بۆ خوشک و برا
بۆ بێگانە و خزم ببە بە چرا
هەر قاپی ئەوە دائیم گوشادە
هەر بە ڕەحمی ئەو عالەم دڵشادە
دڵ موتمەئین بە دڵت نەلەخشێ
ئەگەر ڕاست بکەی خودا ئەتبەخشێ
لێت قەبووڵ ئەکا چونکی ڕەحمانە
دوعا بۆ خۆت و خزم و بێگانە