بابەتی٢٥

هەیئاتی نوێژ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  927 مشاهده
پێی ئەڵێن هەیئەت لەسەر ئیستیلاح
لەپاش تەحەڕڕوم دوعای ئیفتیتاح
«اللّه اكبرعربی» لەبۆ ئینتیقال
زیکری ڕکووع و سوجدە و ئیعتیدال
هەم لە هەیئاتە هەردوو دەستەکان
بەرز بکەیتەوە تا عاستی سەر شان
بەری ئەوانیش ڕوو لە قیبلە بێت
کاتێ تەکبیری تەحەڕڕوم ئەڵێیت
کاتی دانەوین بۆ ڕوکنی ڕکووع
کاتی ئیعتیدال بە وەزعی مەشرووع
لە تەحیاتی ئەووەڵ کە هەستای
دەست بەرز کەرەوە کاتێ ڕاوەستای
جەهر و ئەسراریش هەرکام وەختی خۆی
هەیئەتی نوێژە، ئاگاداربە بۆی
سوبح و مەغریب و عیشا ئاشکران
عەسر و نیوەڕۆ سیڕڕین و پەنهان