بابەتی١٢

ئاوی تەهارەت چۆن ئەبێ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  877 مشاهده
ئەو ئاوەی ئەشێ لەبۆ تەهارەت
بۆت بەیان ئەکەم بە چەن عیبارەت
ئاوی دەریایە و چەم و جۆباران
ئاوی کانی و بیر، هەم بەفر و باران
ئەمما بەری بێ لە کلکە بۆ ناو
وەکوو سزگاو و گوڵاو و ئارداو
کار نەکراو لە غوسڵ یا لە دەسنوێژا
ئەسحابە ئاوی وایان ئەڕێژا
هەم نەگۆڕابێ تام و ڕەنگ و بۆی
ئیللا بە مەعبەر یا قەرارگای خۆی
ئاوێ بگاتە حەددی قوللەتەین
جاری یا وەستاو، ئەی نووری عەینەین
پاکە و پاکۆکەر لەبۆ غەیری خۆی
تا نەگۆڕابێ ڕەنگ یا تام یا بۆی
کەمتر لەو حەددە جاری یا وەستاو
کە پیسی تێکەوت پیس ئەبێ تەواو
لاکین بۆ جاری قەولێکی قەدیم
هەیە و مەقبووڵە لای ئەهلی تەعلیم
با پیسی تیابێ پاکە و پاکۆکەر
مەگەر وەسفێکی بگۆڕێ یەکسەر