بابەتی١٠

ئەسبابی «غُسل»، یانێ خۆ شۆرین
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  922 مشاهده
ئەوەی باعیسە بۆ غوسڵی ئەعزا
یانێ شۆرینی سەرتاپای باڵا
یەکەم مردنە، دووهەم مناڵ بوون
حەیز و زەیسانی لە پاش ڕزگار بوون
وەزعی جەنابەت یانێ لەش پیسی
ئەسبابی دووە، ئەگەر ئەپرسی
ئینزالی مەنی و دوخوولی زەکەر
بە ناوی فەرجا، دوا بێ یا بەر
فەرزی خۆ شۆرین ئەووەڵ نیەتە
بۆ دەفعی حوکمی ئەو جەنابەتە
دووهەم شۆرینە بۆ لەشت هەموو
بە ئاوی ڕەوان چ پێست و چ موو
ناو پەلکەی ژنان ئەگەر تەڕ نەبێ
با بکرێتەوە تا باش تەڕ ئەبێ
بۆ دەسنوێژ و غوسڵ نەبی بێخەبەر
لە قولی پاژنە و کەلافەی مووی سەر
ژێری نینۆک و گۆشە و پێڵووی چاو
لۆچی دەرەوەی گوێیانت تەواو
هەرچی دەرکەوێ بۆ قەزای حاجەت
بیشۆرە لەبۆ ڕەفعی نەجابەت