بابەتی٦
تەهارەت لە بێدەسنوێژی و لەش پیسی
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
954 مشاهده
دەسنوێژ و غوسڵە پاکی لە حەدەس
شرووتی دەسنوێژ شەشە، ئیتر بەس
نیەتی فەرزی دەسنوێژت بێری
لەگەڵ ئەووەڵ جێی ڕووت کە ئەیشۆری
دووهەم غوسڵی ڕوو، یانێ دەموچاو
چ پێست و چ موو، بشۆرە تەواو
ئەندازەی واجب بەبێ دەردی سەر
بەینی هەردوو گوێ و چەناکە و مووی سەر
مووی زنج و سمێڵ، مووی تەختی ڕوخسار
برژانگ و برۆ، لەگەڵ مووی عوزار
ڕیشێ تەنک بێ و ناوی ببینی
دەر و ناویان فەرزە شۆرینی
ڕیشێ کە پڕ بێ و ناوی نەبینی
تەنها دەرەوەی فەرزە شۆرینی
سێهەم شۆرینی دەستانە هەردوو
تا ژووری ئەنیشک بە قەدری یەک موو
چوارەم مەسحی سەر، یاخود ئەو مووەی
لەسەر دەرنەچێ، ئەگەر بەری دەی
پێنجەم شۆرینی هەردوو پێ و قاپە
شەشەم تەرتیبە و تەرکی خراپە