بابەتی٧٠

ئەمیرەکانی لە مەملەکەتان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  819 مشاهده
ئەمیرەکانی لە مەملەکەتان
لە خاکی یەمەن «بازان»ی سامان
هەم لە سەنعادا «خالید»ی سەعید
لە «حضرموت» دا «زیاد»ی لەبید
«ئەبوومووسا» بوو بۆ موڵکی عەدەن
«مەعاز» لە جەند، تابیعی یەمەن
ئەمیری نەجران «ئەبوو سوفیان» بوو
لە سیاسەتا مەردی مەیدان بوو
«یەزید»ی کوڕی لە موڵکی تەیما
«عەتاب» لە مەککەی موبارەک سیما
«عەمر»ی کوڕی عاس بۆ خاکی عەممان
فەرمانڕەوا بوو بە عەدڵ و ئیحسان
قازی یەمەن بوو حەزرەتی «عەلی»
بە حوکمی حەدیس یا نەسسی جەلی
«سددیق» والی بوو بە حوسنی مەنهەج
لە ساڵی نۆدا بۆ ئیقامەی حەج
جا بۆ یارمەتی سددیقی وەلی
ناردی بە شوێنیا حەزرەتی عەلی
لە مووسیمی حەج بە هێز و جورئەت
خوێندیەوە سەدری سوورەی بەڕائەت
مەنعی حەج کرا لە ڕووت و کافر
بە حوکمی خودای غاڵب و غافر
بێجگە لەمانەیش لە گەلێ وڵات
چەن کەس عامیل بوون بۆ حەققی زەکات