بابەتی٤٩
دەلیلی ئیعجازی قورئان بە کورتی
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
3 دقیقه
935 مشاهده
گەر ئەڵێیت قورئان بۆ چی موعجیزە
مەخلووق لە ئینشای وێنەی عاجیزە
من چەن دەلیلت بۆ ئەکەم بەیان
لەبۆ ئیسباتی ئیعجازی قورئان
ئەووەڵ مەربووتی ئەهلی ویجدانە
مەخسووسی ئەهلی دین و ئیمانە
دڵ داگیر ئەکا بە قووەی تەئسیر
تەسخیری ئەکا بە وێنەی ئەسیر
دای ئەگرسێنێ وەکوو کارەبا
تاریکی وەهمی لەسەر لائەبا
نابێزرێ لە دڵ هەرگیز بە تیکرار
بەڵکوو خۆشترە ئەمجار لە ئەوجار
بەو نەشئە قورئان ئەیبەخشێتەوە
دڵ بە وێنەی گوڵ ئەگەشێتەوە
***
دووهەم بەیانی ئەخباری مەکتووم
وێنەی ئایەتی «غُلِبَتِ الرُّومعربی»
«لَتَدْخُلَنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرامَعربی»
«فَتْحا قَريباعربی» بە گوێرەی مەرام
***
سێهەم جیایی تەرتیبی یەکسەر
لەبۆ ئوسلووبی کەلامی بەشەر
چوون ئوسلووبێکی غەیرە موعتادە
خاریجی وەزعی نوتقی عیبادە
***
چوارەم ئەمەیە دوورە لە گەزاف
لە موبالەغەی تێکەڵ بە خیلاف
ئەمما قسەی غەیر بەبێ گوفتوگۆ
ئەغڵەب جوان ئەکرێ بە هووشە و درۆ
پێنجەم ئەمەیە لە هەموو بابێ
بەرزە لە پایەی هەموو کیتابێ
لە زەم و سەنا لە وەعد و وەعید
لە «ضرب المثلعربی»، لە نەشری تەوحید
ئەمما ئادەمی دوورن لەم تەرزە
سەرکەس بۆ بابی مەرتەبەی بەرزە
***
شەشەم دەلیلە بۆ مەردی زانا
کە ئاگادار بێ لە سیڕڕی مەعنا
بە نوکتەی ورد و بەلاغەی کەلام
بە موناسەبەی موقتەزای مەقام
موعجیزە لەبۆ واعیز و خەتیب
پێی دائەمێنێ بەلیغ و ئەدیب
عالەم هاتە جۆش بۆ موقابەلە
بۆ موعارەزە و بۆ موجادەلە
هەموو مانوو بوون لە موقابەلە
بۆیە دەسیان کرد بە موقاتەلە
***
ئیمامی ڕازی شابازی تەحقیق
دوو قسەی هەیە مەعقوول و دەقیق
قسەی ئەووەڵیان حاڵ نییە بە دەر
یا پەستە نەزمی لە قووەی بەشەر
یا هاومیزانە بۆ هێزی ئەوان
یا بوڵەندترە مەرتەبەی لەوان
ئەووەڵ و دووهەم نابێ وەئیللا
چۆن لە وێنەی ئەو ئەبوون تەوەللا
گەر ئەدنا ئەبوو یا خود موساوی
خوتەبای عەرەب بێ دڵ شکاوی
ئینشایان ئەکرد وێنەی لە کەلام
ئیفشایان ئەکرد لەلای خاس و عام
قسەی دووهەمین لە «نفسُ الأمرعربی»ا
یا وا لە پایەی قووەی بەشەرا
یا مەگەر هەر خاک بکەن بە سەرا
لێک دوورن وێنەی سورەییا و سەرا
ئەگەر ئەمەیە عەینی مەتڵەبە
کە موعجیزەیە و دوور لە مەشرەبە
ئەگەر ئەوەڵە دووبارە جوان
بۆم مەعلووم ئەبێ موعجیزەی قورئان
چونکی کەلامێ لە قودرەتا بێ
خودایش بۆ وێنەی ڕێگای نەدابێ
یەقین تەئییدی زاتی خودایە
لەبۆ تەسدیقی «رسول اللّهعربی»یە
وەکوو ئەوەیە بە قووەی قودسی
نەیەڵێ کەسێ وەرگێڕێ دەسی
بێجگە لەمانە موعجیزەی زۆرن
لای عەقڵی سەلیم بە ئیمزا و مۆرن