بابەتی٤٧

لەت کردنی مانگ و ڕۆژ ماتڵ بوون
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1025 مشاهده
کە مونکیر داوای موعجیزەی لێ کرد
بە ئیمای پەنجە مانگی دوولەت کرد
«اِقْتَرَبَتِ السّاعَةُ وَانْشَقَّعربی»
بۆ لەت بوونی مانگ دەلیلێ حەقە
ئایەتی دوایی وەکوو بورهانە
لەبۆ ئینسانێ نەگرێ بەهانە
بۆ موعجیزەیە ئینکاری موسیڕ
ئیعراز و دەعوای سیحری موستەمیڕ
بۆی ماتڵ بوو ڕۆژ، لەسەر نەقڵی حەق
لەبەر نوێژی عەسر لە غەزای خەندەق
بۆ پایەی بەرزی شاهی ساحێب تاج
ئیمتیازی بوو بە ئەسڕا و میعراج
کە بە ئیحتیرام جیبریلی ئەقدەس
شەو بردی هەتا «بيت المقدّسعربی»
لەوێوە سەرکەوت لە ئاسمانان
بیستی گوفتوگۆی خالیقی مەننان
بە سورعەتی بەرق هەر لە عەینی شەو
هاتە خوارەوە بە شەوق و پڕتەو