بابەتی٤١
باسی شۆرین و کفن و نوێژی جەنازە و داپۆشینی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
937 مشاهده
ڕۆژی دووشەممە و هەم شەوی ئاتی
هەروا مایەوە لە جێی وەفاتی
ڕۆژی سێشەممە حەیدەری کەڕڕار
شۆردی جەسەدی سەییدی ئەبڕار
کۆمەکی ئەکرد عەبباسی مامی
هەم «فضلعربی»ی کوڕی ساحێب مەقامی
ئوسامە و شەقران عەلاوەی قیسەم
ئازاد کراوی ڕەسوولی خاتەم
بە شەرم و ئەدەب لەلای پەردەوە
بە چەن حەسرەت و ئاهی سەردەوە
ئاویان ئەڕێژا و ئەگریان بە تاو
بە جۆشی سینە و جگەری سووتاو
ئاوی ئەووەڵجار گەرمی بێقوسوور
دووهەم ئاو و مورد، سێ ئاو و کافوور
بە سێ شاکفنی سحوولی ئەنوەر
عەلاوەی ئەوان کراس و مێزەر
پاش غوسڵ و کفنی ئەو سەرفەرازە
حازر بوون لەبۆ نوێژی جەنازە
ئەووەڵجار پیاوان دووهەم لە ژنان
سێهەم مناڵی بە تەمیزی جوان
فەقەت لەم نوێژا ئەسحابی کیڕام
هیچکەس لەبۆ کەس نەبوو بە ئیمام
هەر لە سێشەممە یا لە شەوی چوار
یا لە ڕۆژیا، بە نەقڵی ئەخبار
لە جێی وەفاتیا قەبریان هەڵکەند
لە حوجرەی عولیای عائیشەی پەسەند
قەبر هەڵکەنی ئەبووتەلحە بوو
لەسەر تەرتیبی حەفر و لەحد بوو
فەرشی ئەلحەدیان بۆ کرد بە نۆ خشت
سوورەتی ئەلحەد سیرەتی بەهەشت
عەبباس و عەلی هەم «فضلعربی» و «قثمعربی»
ڕۆیشتنە قەبری سەییدی ئەکڕەم
بە شەرم و شەرەف دایان هێشتە خوار
تەسلیمیان فەرموو، بە ڕەوزەی گوڵزار
عومری عەزیزی شەست و سێ ساڵ بوو
عەقڵی و حەواسی پڕ لە کەماڵ بوو
بڕژێ بەسەریا سەلات و سەلام
بە قەد حورووفی جەمیعی کەلام