بابەتی٣٥

واقیعاتی ساڵی شەشەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  940 مشاهده
لە ساڵی شەشا واجب کرا حەج
لەسەر دەوڵەمەن، بێعوزر و حەرەج
غەزای «ذو قِردعربی» هەم «بني لحيانعربی»
لەم ساڵەدا بوو بە نەهجی بەیان
هەم غەزای «غابهعربی»، چونکی کافران
بە تاڵان بردیان گەلەی وشتران
سریەی عەکاشە بۆ غەمری مەرزووق
سریەیی ئیبنو موسلیمەی مەوسووق
پێنج سریەی زەیدی کوڕی حاریسە
بۆ بەنی سەلیم ئەهلی کاریسە
بۆ قافڵەی قوڕەیش هاتەوە لە شام
بۆ قەومی بەنی سەعلەبەی نەفام
بۆ قەومی جوزام «قطاع الطّريقعربی»
پێنجەم بۆ «وادي القُريعربی» بە تەحقیق
سریەی «عبدالرحمن بن عوفعربی»
بۆ سەر «دومة الجندلعربی»ی بێخەوف
سریەیی عەلی، مەردی ساحێب فیکر
بۆسەر بەنی سەعد، سەعد ئیبنو بەکر
هەم سریەیی زەید، بۆ سەر فەزارە
ئەهلی ئاشووب و فیتنە و شەرارە
سریەی عەبدوڵڵا وەلەدی عەتیک
بۆ ئیبنو ڕافیع جووی لە حەق تەریک
سریەی عبدوڵڵای ئیبنو ڕەواحە
بۆ بەنی ڕەزام ساحێب قەباحە
سریەیی ئیبنو جابیری کەڕاڕ
بۆ سەر عەکەل و عووەینەی بەدکار
سریەی ئیبنو ئومییەی ئەکرەم
بۆ ئەبوسۆفیان لە تۆڵەی ستەم
لەم ساڵەدا بوو «امّ حبيبهعربی»
بوو بە مەنکووحەی ئەو شا نەجیبە
لەم ساڵەدا بوو بێشک و میریە
«بيعة الرّضوانعربی» لە حودەیبیە