بابەتی٣٥

واقیعاتی ساڵی شەشەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  939 بینین
لە ساڵی شەشا واجب کرا حەج
لەسەر دەوڵەمەن، بێعوزر و حەرەج
غەزای «ذو قِردعەرەبی» هەم «بني لحيانعەرەبی»
لەم ساڵەدا بوو بە نەهجی بەیان
هەم غەزای «غابهعەرەبی»، چونکی کافران
بە تاڵان بردیان گەلەی وشتران
سریەی عەکاشە بۆ غەمری مەرزووق
سریەیی ئیبنو موسلیمەی مەوسووق
پێنج سریەی زەیدی کوڕی حاریسە
بۆ بەنی سەلیم ئەهلی کاریسە
بۆ قافڵەی قوڕەیش هاتەوە لە شام
بۆ قەومی بەنی سەعلەبەی نەفام
بۆ قەومی جوزام «قطاع الطّريقعەرەبی»
پێنجەم بۆ «وادي القُريعەرەبی» بە تەحقیق
سریەی «عبدالرحمن بن عوفعەرەبی»
بۆ سەر «دومة الجندلعەرەبی»ی بێخەوف
سریەیی عەلی، مەردی ساحێب فیکر
بۆسەر بەنی سەعد، سەعد ئیبنو بەکر
هەم سریەیی زەید، بۆ سەر فەزارە
ئەهلی ئاشووب و فیتنە و شەرارە
سریەی عەبدوڵڵا وەلەدی عەتیک
بۆ ئیبنو ڕافیع جووی لە حەق تەریک
سریەی عبدوڵڵای ئیبنو ڕەواحە
بۆ بەنی ڕەزام ساحێب قەباحە
سریەیی ئیبنو جابیری کەڕاڕ
بۆ سەر عەکەل و عووەینەی بەدکار
سریەی ئیبنو ئومییەی ئەکرەم
بۆ ئەبوسۆفیان لە تۆڵەی ستەم
لەم ساڵەدا بوو «امّ حبيبهعەرەبی»
بوو بە مەنکووحەی ئەو شا نەجیبە
لەم ساڵەدا بوو بێشک و میریە
«بيعة الرّضوانعەرەبی» لە حودەیبیە