بابەتی٢٩
هاتنی عائیلەی حەزرەت ﷺ و عائیلەی ئەبووبەکر -رضي الله عنه- بۆ مەدینە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
956 مشاهده
زووتر ڕۆیی بوون زەید و بوورافیع
بە دوای عائیلەی سەییدی شافیع
جا لە مەککەوە ئەو دوو ئەمینە
عەیالیان هێنا لەبۆ مەدینە
سەییدە سەودە و فاتیمەی زەهرا
«امّ كلثومعربی» و ڕوقەییەی سوغرا
«امّ ايمنعربی» و ئوسامە، هەموو
دڵیان بە لیقای ئەو شاهە خۆش بوو
عەبدوڵڵای کوڕی بووبەکری ئەفزەڵ
عائیلەی خۆیانی هێنا بە کۆمەڵ
یاران لە مەککە و ئەتراف هەرچی بوو
هیجرەتیان فەرموو بۆ مەدینە زوو
گشت گرد بوونەوە بە شەرم و تەمکین
یەک حاڵ و یەک ماڵ، یەک دڵ و یەک دین
حەزرەت مەشغووڵ بوو بە نەشری ئیڕشاد
لەبۆ تەوحیدی خالیقی عیباد
بۆ هێز و ئەسباب کەوتە ئیستیعداد
بۆ دەفعی فیتنە و ئاشووب و فەساد
ئەگەر بە ئیڕشاد نەگا بە نەجاح
بە کاری بێنێ بۆ غایەی ئیسڵاح
دەعوەتی ئەکرد ڕەئیس و ئەشراف
چەن تیپێ عومدەی هەنارد بۆ ئەتراف