بابەتی٢٧

هیجرەت و تەشریف بردنی حەزرەت ﷺ بۆ مەدینەی مونەووەرە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1086 مشاهده
سێ شەو ماتڵ بوون لە عەینی ئەشکەوت
لەسەر دەلیل و وڵاغی خۆش ڕەوت
کە پەیدایان کرد بە سەفای سینە
هەردوو سوار بوون بەرەو مەدینە
عەجایباتی ڕێگەی مەدینە
بڕۆ لە پەڕەی تاریخ ببینە
ئەڵێ ڕۆیشتنە خێڵێ لەسەر ڕێ
«امّ معبَدعربی»یان کرد بە خانەخوێ
پیرەژنێ بوو بە مەشرەب ئەمیر
هەر مەڕێکی بوو وشک و لات و پیر
حەزرەت دەستی خۆی لەو کوتوپڕا
هێنا بە گوانی وشکی ئەو مەڕا
بە یومنی دەستی ڕەسوولی ئەمین
بوو بە مەڕێکی شیرا و نازەنین
شیریان لێ دۆشی، شەربەتیان نۆشی
بۆ ئومموومەعبەد بوو بە دڵ خۆشی
چەن ساڵ شیری دا ئەو مەڕە بە فەڕ
مایەوە هەتا وەفاتی عومەر
ئەڵێ سوراقەی شۆخی سوارچاک
بۆ تەعقیبیان هات، بە چوست و چالاک
کە لە دوورەوە سوراقە دەرکەوت
ناسی بووبەکر بە شێوە و بە ڕەوت
تا گەییە شوێنێ کە هەڵمەت بێنێ
لەبۆ کوشتنیان دەست بوەشێنێ
لەسەر هیممەتی سەییدی لەولاک
سێ جار بە سواری ڕۆچوو لەناو خاک
ئینجا تۆبەی کرد لە فیکری زەرەر
ئەمیش عەفووی کرد بە سەرفی نەزەر
کە گەڕایەوە موژدەی پێ درا
بۆ ئەوە تاج و زینەتی کیسڕا
هەروا ڕۆیشتن وادی بە وادی
بە زەوق و فەرەح بە شەوق و شادی
جا خەبەردار بوون تایفەی ئەنسار
لەسەر قودوومی مەحبووبی نازار
هەموو بە کۆمەڵ هاتن تا «قُباعربی»
بۆ ئیستیقباڵی شاهی «نُجَباعربی»
لەوێ گەیشتن بە لیقای مەحبووب
پەروانەی ئەو بوون، گەیین بە مەتلووب
لە دێی قوبادا تا بیست و دوو شەو
ئاسایشی کرد، شای ساحێب پڕتەو
لە جومعەدا بوو دەرچوو لە قوبا
بە شنۆی خۆش بۆی نەسیمی سەبا
نوێژی جومعەی کرد لە بەنی سالم
لەگەڵ یارانی خۆش تەبع و سالم
پاش نوێژی جومعە ئەو بە تەمکینە
موشەڕڕەفی کرد شاری مەدینە
خودا ڕازی بێ لە فیرقەی ئەنسار
زۆر بە ئیکڕام بوون بۆ مەولای ئەحڕار
بە لای هەر ماڵێ ڕائەبورد حەزرەت
دەعوەتیان ئەکرد بە شەوق و عوشرەت
هەتا دابەزی بە گوێرەی مەتڵووب
لە ماڵی ئەبووئەییوبی مەحبووب
جا کۆ بوونەوە یارانی بە جەمع
وەکوو پەروانە لە ئەترافی شەمع
شاری مەدینە و ئەترافی پاکی
بە نووری ئیسلام کەوتە ڕووناکی