بابەتی١٠٢
باسی دوازدە ئیمامە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
1048 مشاهده
دوازدە ئیمامان ئەووەڵیان «عَليعربی»
دووهەمیان «حَسَن» ئیمامی وەلی
سێهەم «حُسينعربی»ە شەهیدی والا
مەولید مەدینە و مەدفەن کەربەلا
عومری پەنجا و حەوت، بێ زیاد و کەم
ڕازی ببێ لێی خوای ساحێب کەرەم
«زین العابدین» مەدەنی ڕەفیع
عومری پەنجا و حەوت مەدفەنی بەقیع
«محمّد باقر» عومری پەنجا و هەشت
مەولید مەدینەی بەوێنەی بەهەشت
مەدفەنی بەقیع خاکی موقەددەس
ڕازی ببێ لەو عەللامی ئەقدەس
«جعفرعربی»ی «صادقعربی» شەخسی موئتەمەن
وەک بابی عومر و مەولید و مەدفەن
«الموسي الكاظم، امام الهُديعربی»
مەولید مەدینە و مەدفەنی بەغدا
عومری پەنجا و پێنج ڕای بوارد تەمام
بۆ نەشری دین و ئەحکامی ئیسلام
ئیمامی هەشتەم «علي رضاعربی»یە
مەولید مەدینەی ساحێب سەفایە
مەدفەنی والای تووسی خوراسان
عومری پەنجا و پێنج ڕابورد بە ئیحسان
ئیمامی نۆهەم «محمّد جَوادعربی»
عومری بیست و پێنج بێ کەم و زیاد
مەولیدی تووس و مەدفەنی بەغدا
لای مووسای کازم «امام الهُديعربی»
ئیمامی دەهەم «علي الهاديعربی»
عومری چل ساڵ بوو بەبێ زیادی
مەولید مەدینە و مەدفەن سامەڕە
«أَعْطاهُ اللّهُ كُلَّ مَسَرَّهعربی»
یازدەهەم ناوی «حَسن عَسكريعربی»
خاوەنی پایە و مایەی سەروەری
مەولید مەدینە و عومری بیست و هەشت
مەدفەن سامەڕە ببێ بە بەهەشت
ئیمامی ئاخر «مَهدي مُنتظَرعربی»
«مُحمدعربی» ناوە، بە نەقڵی خەبەر
«رَضِيَ عَنْهُمُ الإِلهُ الْوَهّابعربی
وَ عَنّا بِهِمْ في يَوْمِ الْمَآبعربی»