بابەتی١٠٢

باسی دوازدە ئیمامە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  1025 بینین
دوازدە ئیمامان ئەووەڵیان «عَليعەرەبی»
دووهەمیان «حَسَن» ئیمامی وەلی
سێهەم «حُسينعەرەبی»ە شەهیدی والا
مەولید مەدینە و مەدفەن کەربەلا
عومری پەنجا و حەوت، بێ زیاد و کەم
ڕازی ببێ لێی خوای ساحێب کەرەم
«زین العابدین» مەدەنی ڕەفیع
عومری پەنجا و حەوت مەدفەنی بەقیع
«محمّد باقر» عومری پەنجا و هەشت
مەولید مەدینەی بەوێنەی بەهەشت
مەدفەنی بەقیع خاکی موقەددەس
ڕازی ببێ لەو عەللامی ئەقدەس
«جعفرعەرەبی»ی «صادقعەرەبی» شەخسی موئتەمەن
وەک بابی عومر و مەولید و مەدفەن
«الموسي الكاظم، امام الهُديعەرەبی»
مەولید مەدینە و مەدفەنی بەغدا
عومری پەنجا و پێنج ڕای بوارد تەمام
بۆ نەشری دین و ئەحکامی ئیسلام
ئیمامی هەشتەم «علي رضاعەرەبی»یە
مەولید مەدینەی ساحێب سەفایە
مەدفەنی والای تووسی خوراسان
عومری پەنجا و پێنج ڕابورد بە ئیحسان
ئیمامی نۆهەم «محمّد جَوادعەرەبی»
عومری بیست و پێنج بێ کەم و زیاد
مەولیدی تووس و مەدفەنی بەغدا
لای مووسای کازم «امام الهُديعەرەبی»
ئیمامی دەهەم «علي الهاديعەرەبی»
عومری چل ساڵ بوو بەبێ زیادی
مەولید مەدینە و مەدفەن سامەڕە
«أَعْطاهُ اللّهُ كُلَّ مَسَرَّهعەرەبی»
یازدەهەم ناوی «حَسن عَسكريعەرەبی»
خاوەنی پایە و مایەی سەروەری
مەولید مەدینە و عومری بیست و هەشت
مەدفەن سامەڕە ببێ بە بەهەشت
ئیمامی ئاخر «مَهدي مُنتظَرعەرەبی»
«مُحمدعەرەبی» ناوە، بە نەقڵی خەبەر
«رَضِيَ عَنْهُمُ الإِلهُ الْوَهّابعەرەبی
وَ عَنّا بِهِمْ في يَوْمِ الْمَآبعەرەبی»