بابەتی٩٩
واقیعاتی ساڵی سی و پێنج
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
1019 مشاهده
لە ساڵی سی و پێنج «رودوسعربی» تەسلیم بوو
بە موعاوییەی سەلیمی خۆش خوو
هەر لەم ساڵەدا لە هەژدەی قوربان
شەهید بوو عوسمان، جامیعی قورئان
موددەی خەلافەی بە فەیز و ئیقباڵ
دوازدە ڕۆژ کەم بوو لە دوازدە ساڵ
عومری عەزیزی لە هەشتا و دوو بوو
«جنّه البقيععربی» کە بەو مەعموور بوو
لە عەهدی ئەوا لەبەر ئیهتیمام
زۆر زیادی کرد وڵاتی ئیسلام
گەیی بوو بە «هیند» حەددی ڕۆژەڵات
«دەلیای ئەتڵەس»یش ڕۆژاوای وڵات
حەددی جنووبی دەریای «هیند»ی بوو
حەددی شیمالی «دەریای سپی» بوو
«جَزاهُ اللّهُ عَنِ الْمُسْلِمينعربی
يَوْمَ لِقاءِ رَبِّ الْعالَمينَعربی»