بابەتی٩٩

واقیعاتی ساڵی سی و پێنج
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  976 بینین
لە ساڵی سی و پێنج «رودوسعەرەبی» تەسلیم بوو
بە موعاوییەی سەلیمی خۆش خوو
هەر لەم ساڵەدا لە هەژدەی قوربان
شەهید بوو عوسمان، جامیعی قورئان
موددەی خەلافەی بە فەیز و ئیقباڵ
دوازدە ڕۆژ کەم بوو لە دوازدە ساڵ
عومری عەزیزی لە هەشتا و دوو بوو
«جنّه البقيععەرەبی» کە بەو مەعموور بوو
لە عەهدی ئەوا لەبەر ئیهتیمام
زۆر زیادی کرد وڵاتی ئیسلام
گەیی بوو بە «هیند» حەددی ڕۆژەڵات
«دەلیای ئەتڵەس»یش ڕۆژاوای وڵات
حەددی جنووبی دەریای «هیند»ی بوو
حەددی شیمالی «دەریای سپی» بوو
«جَزاهُ اللّهُ عَنِ الْمُسْلِمينعەرەبی
يَوْمَ لِقاءِ رَبِّ الْعالَمينَعەرەبی»